سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما فه‌رمانێـكی مۆركردووه و تیایدا كۆتایی به قه‌ده‌غه‌ی دابینكردنی بوجه‌ی ئه‌مریكایی بۆ گرووپه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌هێنێت، ئه‌وه‌ی پاره بۆ خزمه‌تگوزاری په‌یوه‌ست به مه‌سه‌له‌ی منداڵ له‌باربردن دابین ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك ئۆباما ڕۆژی هه‌ینی كه سێهه‌م ڕۆژی سه‌رۆكایه‌تی بوو فه‌رمانه‌كه‌ی مۆركرد و به‌هۆیه‌وه به‌ربه‌سـته‌كانی له‌سه‌ر دابینكردنی بوجه‌ی ئه‌مریكایی بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته دانرابوون هه‌ڵـگیرا.
قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر دابینكردنی بوجه‌ی ئه‌مریكایی بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته دابینكردنی پاره له ئه‌مریكا بۆ خزمه‌تگوزاری منداڵ له‌باربردن قه‌ده‌غه‌كردبوو، له‌وانه دابینكردنی زانیاری و ڕاوێژكاری په‌یوه‌ست به‌و مه‌سه‌له‌یه.
له‌و وته‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا سه‌رۆك ئۆباما گوتی هاوكاری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ خێزان له‌مه‌ڕ بیرۆكه‌ی له‌باربردنی منداڵ له مێژه وه‌ك پـوازێـكی سـیاسی به‌كارهێنراوه و گوتیشی ئه‌و خوازیاری به‌رده‌وامی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت مشـتومڕی بێ كه‌ڵك و بێ به‌رهه‌م نیـیه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌ی دابینكردنی بوجه‌ی ئه‌مریكایی بۆ گرووپه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی له سـاڵی 1984 دا سه‌رۆكی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌مریكا ڕۆناڵد ڕیگن هێنایه گۆڕی، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كانی دیموكرات ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه‌یان هه‌میشه هه‌ڵـوه‌شـاندۆته‌وه و هاوكات كۆماریـیه‌كان كه هاتوونه‌ته‌وه سه‌ر حوكم قه‌ده‌غه‌كه‌یان خسـتۆته‌وه گه‌ڕ.