به‌پـێی ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کراو له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی فه‌رنسـاوه حکومه‌تی ئێران مه‌ودایه‌کی کورتی ماوه که چه‌کی ناوه‌کی سـازبکات. ڕاپـۆرته‌که له مانگی دوازده‌ی سـاڵی 2008 ی زایانی بڵاوکرایه‌وه، به‌پـێی گواهیدانی مامۆسـتایانی زانکۆ و کارناسـانی به‌رگری و سه‌رۆکه‌کانی ده‌زگای زانیاری نهێنی و کاربه‌ده‌سـتان له ئێرانه‌وه بووه. ڕاپـۆرته‌که ده‌ڵێت که ئێران ئه‌وپه‌ڕی هه‌تا سـاڵی 2011 ی زاینی توانای سـازکردنی سه‌ره موشه‌کی ناوه‌کی ده‌بێت.
هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپـۆشـته‌کردنی ئێران به چه‌که‌کانی ناوه‌کی کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی وشـیارکردۆته‌وه و وای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه که پـێـنج بڕیاران په‌سه‌ندبکات و تیایاندا داوا له ئێران بکات هاوکاری له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی بکات. له دوایـین کۆنفرانسـێـکی دیاریکراوی پـێش ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێ ئه‌مریکا له 20 ی ئه‌م مانگه‌دا ده‌سـتپـێـبکات سه‌رۆک جۆرج ده‌بلیو بوش گوتی پـرۆگرامی ناوه‌کی ئێران" هێشـتا جێـگای مه‌ترسـیـیه."
جێـگری سه‌رۆک کۆمار دیـک چه‌ینی له وتووێـژێـکی له‌گه‌ڵ ئاژانسی په‌یامنێری ئاسـۆشێتد پـرێسـدا گوتی پـرۆگرامی ناوه‌کی ئێران له‌گه‌ڵ پـشـتیوانی ئه‌و ڕژێمه له تێرۆریزم" ترسـناکه." به‌ڕێز چه‌ینی گوتی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له په‌یوه‌ندی هه‌وڵه‌کانیان بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم و که‌ره‌سـته‌ی زاخکردن که بتوانن بۆمبی پـێ‌سـازبکه‌ن، هه‌روه‌ها له درێژه‌پـێدان بۆ وه‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناوه‌کی پێ‌داده‌گرن. به‌ڕێز چه‌ینی گوتیشی یه‌کێـک له‌و مه‌سه‌لانه‌ی له هه‌مووی زیاتر جێی نیگه‌رانیـیه تێکه‌ڵاوی حکومه‌تێـکه که له لایه‌ک پـشـتیوانی له تێرۆر و تێرۆریسـتان ده‌کات و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه خه‌ریکی سـازکردنی مه‌رگهێنانه‌ترین شـێوه‌ی چه‌که‌کانه.
جێـگری سه‌رۆک کۆمار دیک چه‌ینی ڕژێمی ئێرانی وه‌ک یه‌کێـک له هه‌ره ئه‌و وڵاتانه‌ی که پـشـتیوانی له تێرۆر له جیهاندا ناوزه‌دکرد و ناوبراو ئاماژه‌شی پـێدا که پشـتیوانی سه‌ره‌کی هه‌ردوو کرده‌وه بووه. کرده‌وه‌ی حزبوڵڵا که داڕێژه‌ری ته‌قاندنه‌وه‌ی چه‌ند خانووبه‌ره‌ی ما‌رینزی ئه‌مریکا له لوبنان له سـاڵی 1983 ، هه‌روه‌ها هی حه‌ماسیش که دیک چه‌ینی گوتی له‌م دوایـیانه هه‌ره گرفتی گه‌وره ده‌خولقێنێت له‌گه‌ڵ ڕێز بۆ ئیسرائیل و پـرۆسه‌ی ئاشـتیـیه‌که‌ی.
سه‌باره‌ت به فشـار له لایه‌ن کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وا له ئێران بکه‌ن سـیاسه‌ته تێـکده‌رانه‌کانی بگۆڕێت، به‌ڕێز چه‌ینی گوتی که له حاڵێـکدا گه‌لێـک هه‌وڵ دراوه به ڕوونی هه‌وڵی دیکه‌ش پـێویسـتن.