Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما له‌گه‌ڵ دیموکرات و کۆماریـیه‌کانی کۆنگرس کۆده‌بێته‌وه‌


سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی باڵای دیموکرات و کۆماری کۆنگرسدا کۆبوونه‌وه‌ سـازده‌دات له‌و ده‌مه‌ی که‌ هه‌وڵ ده‌دات پـشـتیوانی به‌ده‌ستبهێنێت بۆ پـلانێـکی گران‌به‌های بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری.

بڕیاره‌ ڕۆژی هه‌ینی له‌ کۆشـکی سـپی به‌ڕێز ئۆباما کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سیناتدا سـازبدات.

کۆماریـیه‌کان نیـگه‌رانیـیان ده‌ربڕیوه‌ سه‌باره‌ت به‌ توانای پــلانی پـێشـنیازکراوی دیموکراته‌کان به‌ بڕی 825 ملیار دۆلار بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌کان له‌ ڕووی ڕه‌خسـاندنی بواری کاری نوێ و بوژاندنه‌وه‌ی ئابووریـیه‌وه‌.

شـایانی باسه‌ له‌ میانه‌ی یه‌که‌م هه‌فته‌ی کارکردنیدا به‌ڕێز ئۆباما به‌ خێرایی ده‌سـتیکردووه‌ به‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ گه‌وره‌کان.

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ سه‌رۆک ئۆباما فه‌رمانی ده‌رکرد بۆ داخسـتنی به‌ندیخانه‌ی ئه‌مریکی له‌ گوانتانامۆ به‌ی له‌ کوبا له‌ ماوه‌ی یه‌ک سـاڵدا.

هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئۆباما فه‌رمانی ده‌رکرد بۆ پـیاچوونه‌وه‌ به‌ دادگایی‌کردنی له‌شـکری گومانبارانی تیرۆر و بڕیاری دا شـێوازه‌ تونده‌کانی لێـکۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ گومانباراندا قه‌ده‌غه‌ بکات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG