ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن چه‌کداران له پارێزگای بێ ئۆقره‌ی دیاله به لای که‌م 8 ئه‌ندامی خێزانێـکی عه‌ره‌بی سوننه‌یان کوشـتووه و به لای که‌مه‌وه 6 ژنیان تیایه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن هێرشه‌که له شـارۆچکه‌ی به‌له‌د رووز ڕوویداوه.
پارێزگای دیاله که ده‌که‌وێته ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه به یه‌کێـک له هه‌ره ناوچه مه‌ترسـیداره‌کانی عێراق داده‌نرێت و له‌و هه‌رێمه‌دا تۆڕی ئه‌لقاعیده و چه‌ندین کۆمه‌ڵی چه‌کدار جموجۆڵ ده‌که‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ڕایگه‌یاند که واده‌ی 16 مانگ بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق یه‌کێـکه له چه‌ندین بژاره که له لایه‌ن ڕابه‌رانی ئه‌مریکاوه تاوتوێ‌ده‌کرێن.
به‌ڕێز گه‌یتس ڕایگه‌یاند کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی سه‌رۆک باراک ئۆباما له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌کانی ئه‌مریکا و دیپـلۆماتانی باڵای وڵات‌دا ته‌نها ده‌سـپـێـکێکی پـرۆسه‌ی هه‌ڵـسه‌نگاندن بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێـگه‌چاره‌یه‌ک به‌ره‌و پـێشـه‌وه له عێراقدا.