دادگایه‌کی چین حوکمی مردنی دا به‌سه‌ر 2 پـیاوی تاوانبار به ئابڕووچوونه‌که‌ی شیری پاوده‌ری ژه‌هراوی چین ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی 6 کۆرپه و نه‌خۆش‌که‌وتنی به سه‌ده‌ها هه‌زار منداڵانی تر.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا ستیفن هۆ له په‌کینی پایته‌ختی چینه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان سـمکۆ عه‌زیز به کوردی ئاماده‌ی‌کردووه.
دادگای ناوبژیوانی دۆزه‌ی هاوڵاتیـیان له شـاری شـیاژوانگی ناوه‌ڕاستی چین یه‌که‌مین حوکمی له دۆزه‌ی ڕسـوایی په‌یوه‌ست به شـیری سـاوایانی ژه‌هراوی‌بوو به مادده‌ی میلامین ده‌رکرد.
دادگای ناوبراو سـزای مه‌رگی بۆ 2 که‌س بڕیوه‌ته‌وه یه‌کێـکیان کارخانه‌ی گوایه وه‌ک ده‌ڵێن گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی به‌کارهێنه‌ری مادده‌ی میلامین بووه، ئه‌وه‌ی له به‌رهه‌می شیردا به‌کارهێنرابوو. هاوکات که‌سی دووه‌میان به به‌رهه‌م‌هێنان و فرۆشـتنی خۆراکی ژه‌هراوی‌بوو ئه‌ویش حوکمی مه‌رگی به‌سه‌ردا درا.
هه‌روه‌ها دادگاکه حوکمی هه‌تاهه‌تایی و هه‌روه‌ها سـزای دارایی به بڕی نزیکه‌ی 4 ملیۆن دۆلاری بۆ خانم تیان وێنهوا بڕیوه‌ته‌وه، ناوبراو به‌ڕێوه‌به‌ری پـێشـووی کۆمپانیایه‌کی به‌رهه‌می شیربووه و تۆمه‌تی به‌رهه‌م‌هێنان و هه‌روه‌ها فرۆشـتنی به‌رهه‌می ساخته و ژێر ئاسـتی سـتانده‌ردی له‌سه‌ر سه‌لمێندرا.
کۆمپانیای خانم تیانی ناسراو به کۆمه‌ڵه‌ی سانلوو که ئێسـتا مایه‌پووچه سـزای دارایی به بڕی پـتر له 7 ملیۆن دۆلار دراوه. هاوکات 6 به‌ڕێوه‌به‌ری کارهه‌ڵـسوڕێنه‌ری دیکه‌ی کۆمپانیا ئه‌وانیش حوکمی له 5 سـاڵه‌وه هه‌تا 15 سـاڵ دراون.
ژاو لیانهای باوکی ئه‌و کوڕه ته‌مه‌ن چوار سـاڵه‌ی به‌هۆی شـیری ژه‌هراوی نه‌خۆش که‌وتبوو به‌م جۆره گوزارشت له خۆشـی خۆی له‌مه‌ڕ حوکمی دادگای په‌یوه‌ست به سـزای مه‌رگی دوو که‌س ده‌کات و ده‌ڵێت: من بڕوام وایه خانم تیانی سه‌رۆکی پـێشـووی کۆمپانیای به‌رهه‌می شیری سانلوو ئه‌ویش ده‌بووایه به فرۆشـتنی خۆراکی ژه‌هراوی‌بوو یان زیان‌به‌خش تاوانباربکرایه که سـزاکه‌ی مه‌رگ بوو، هه‌ر بۆیه من سـزای به‌ندکردنی هه‌تاهه‌تایی به که‌م و ناڕه‌وا ده‌بینم.