باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به ڕێبه‌رانی له‌شـکری ڕاگه‌یاند هه‌رچ پـلانێـکی زیایه دابڕێژن بۆ کشـانه‌وه‌یه‌کی به‌رپـرسـانه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا.
به‌ڕێز ئۆباما ئه‌م پـێوانه‌یه‌ی له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نیشـتیمانیدا داواکرد.
سه‌رۆکی نوێ به‌ڵێنی دابوو له ماوه‌ی 16 مانگدا هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق بکشـێنێته‌وه. هه‌روه‌ها پشـتیوانی پـلانێـک ده‌کات بۆ زیادکردنی ژماره‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتاندا بۆ دوو هێنده‌ی ژماره‌ی ئێسـتاکه‌یه‌ندا، له کاتێـکدا توندوتیژی له مانگه‌کانی دوایـیدا له‌و وڵاته‌دا زیادیکردووه.
له ڕاگه‌یاندنێـکدا به‌ڕێز ئۆباما کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی به به‌رهه‌مهێنه‌ر ناوزه‌دکرد و گوتی به‌نیازه له ڕۆژانی داهاتوودا ڕاوێژکاری له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی له‌شـکری بکات بۆ چاوخشـاندنه‌وه به ڕه‌وشی ئه‌فغانسـتان له پـێناوی داڕشـتنی سـتراتیژیـیه‌تێـکی تێروته‌سه‌ل له تێـکڕای هه‌رێمه‌که‌دا.