سه‌رۆکی دادگای باڵای ئه‌مه‌ریکا جۆن ڕۆبه‌رتس بۆ دووهه‌مین جار سوێندی به سه‌رۆک ئۆباما خوارده‌وه بۆ ڕاسـتکردنهوهی هه‌ڵه‌یه‌ک که له میانه‌ی مه‌راسیمی سـوێندخواردنی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ڕوویدابوو.
به‌ڕێز ئۆباما له دره‌نگانێـکی ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رله‌نوێ سوێندی خوارده‌وه بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له کۆشـکی سـپـیدا که به گوێره‌ی ڕاگه‌یاندنێـکی کۆشـکی سـپی سه‌رله‌نوێ سوێندخواردنهوهکهی بۆ ئیحتیاط بووه.
سه‌رۆک ئۆباما یه‌که‌مین ڕۆژی دهسـتبهکارکردنی به ته‌واوی له نووسینگه‌که‌ی به‌سه‌ربرد بۆ تاوتوێـکردنی هه‌ندێـک له کێشه سه‌خته‌کانی ڕووبه‌ڕووی وڵاته‌که بوونه‌ته‌وه، وه‌ک قه‌یرانه‌کانی دارایی و هه‌روه‌ها شه‌ڕه‌کان له عێراق و ئه‌فغانسـتاندا.
به‌ڕێز ئۆباما له‌گه‌ڵ ڕاوێـژکارانی ئابووری و ڕۆبه‌رت گه‌یتسی وه‌زیری به‌رگری و ڕاوێژکارانی تری له‌شـکریدا وتووێـژی کرد.
سه‌رۆکی نوێ هه‌روه‌ها به‌رنووسی فه‌رمانێـکی باڵای خسته بهردهسـتیان که واده‌ی یه‌ک سـاڵ بۆ داخسـتنی گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ به‌ی له کوبا دیاریده‌کات. یاریده‌ده‌رانی ده‌ڵێن وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌دا مۆری بکات.