Accessibility links

باراک ئۆباما به‌شـداری له‌ ئاهه‌نگه‌کانی ده‌سـتبه‌کاربوونی‌ ده‌کات


سه‌رۆکی نوێی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و خانمی یه‌که‌م ئێواره‌یه‌کی پـڕ له‌ چالاکیـیان هه‌بوو. ئه‌وه‌ بوو پاش ته‌واوبوونی مه‌راسیمی سوێندخواردنه‌که‌ی باراک ئۆباما به‌شـداریـیان له‌ 10 ئاهه‌نگی گه‌وره‌ له‌ واشـنتنی پایته‌خت کرد که‌ به‌ ئامادبوونی لایه‌نگرانیانه‌وه‌ به‌ بۆنه‌ی ده‌سـتبه‌کاربوونیـیه‌وه‌ سـازکرابوو.

سه‌رۆک باراک ئۆباما له‌ یه‌کێـک له‌ ئاهه‌نگه‌کاندا که‌ به‌ ئاهه‌نگی واشنتن نه‌یبه‌رهوود ناو ده‌برا گوتی ئه‌و له‌ ماوه‌ی چوار سـاڵی داهاتوودا پـێویسـتی به‌ یارمه‌تی و پـشـتیوانی ئه‌وان ده‌بێت و کێش ده‌زانێت له‌وانه‌یه‌ دوای ئه‌و چوار سـاڵه‌ش پـێویستی پـێـیان هه‌بێت. هه‌روه‌ها گوتی پـێـکه‌وه‌ ده‌توانین ئه‌مه‌ریکا بگۆڕین.

له‌و ئاهه‌نگه‌دا یه‌که‌م سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی پـێسـت ڕه‌ش و خێزانه‌که‌ی میشـێل که‌ به‌ کراسـێـکی ڕه‌نگ سـپـیـیه‌وه‌ بۆ ئاهه‌نگه‌که‌ هاتبوو یه‌که‌م سـه‌مای خۆیان وه‌ک خێزانێـکی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجام دا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG