باراك ئۆباما وه‌ك 44 هه‌مین سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سـوێندی یاسایی خوارد.
نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه به كاتی واشنتن به‌ڕێز ئۆباما پاش ئه‌وه‌ی سـوێندی له‌سه‌ر پـیـپلیكانه‌كانی باڵه‌خانه‌ی كۆنگرس خوارد، بووه یه‌كه‌م ئه‌فریكایی ئه‌مریكایی كه بـبێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
به‌و بۆنه‌یه سه‌ربازانی شه‌ره‌ف 21 گولـله تۆپـیان ته‌قاند و هاوكات له به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی كۆنگرس له ناشـناڵ مۆڵی واشنتن‌دا زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س كه خڕبووبوونه‌وه ئاڵای ئه‌مریكایان ده‌شـه‌كانده‌وه و ناوی سه‌رۆكی نوێـیان ده‌چڕی.
پاشـان باراك ئۆباما وتارێـكی پـێشـكه‌ش كرد و هاوكارانمان له به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكاوه ڕاسـته‌وخۆ وتاره‌كه‌یان وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی كوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 18:51 خوله‌كه.