تۆڕێـكی ته‌له‌فیزیۆنی خۆجێی KTN بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆنه‌یه بانگێشتی خه‌ڵـكی كردووه بۆ بینینی به وته‌كانی KTN كوڕه‌كه‌مان ده‌چێته مێژووی ئه‌مریكاوه.
باوكی ئۆباما باراك ئۆبامای باوك كه له ڕۆژئاوای كینیاوه هاتۆته كایه‌وه په‌یوه‌ندیـیه‌كی تایبه‌تی به كینیـیه‌كان ده‌دات به به‌سـتانه‌وه‌یان به سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا. ئه‌لفاس چارازای ته‌مه‌ن 39 سـاڵی كه هاوڵاتی نایرۆبیـیه ده‌ڵێت هێشـتا ئه‌و بیرۆكه‌یه جێـگای سه‌رسـوڕمانێتی كه‌وا كه‌سێـكی ڕه‌شی كینیایی بـبێته دانیشـتووی كۆشـكی سـپی.
چازارا ده‌ڵێت " ئێمه سه‌ربه‌رز ده‌بین چونكه یه‌ك له ئێمه ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا."
باراك ئۆباما چه‌ند جارێـك سه‌ردانی كینیای كردووه، دوا جار له سـاڵی 2006 بوو كاتێـك وه‌ك سیناتۆرێـكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان گه‌شـتێـكی به ناو وڵاته‌كه‌دا كرد.
ئۆباما سه‌باره‌ت به به‌ره‌وپـێشـه‌وه‌بردنی خوێندن و پـته‌وكردنی دیموكراسی و له‌ناوبردنی هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵی دووا وه‌ك هه‌نگاوێـكی گرنگ بۆ پـێشـخسـتنی ژیانی كینیـیه‌كان.
خه‌ڵـك لێره ده‌ڵێن ئومێدێـكی به‌رزیان هه‌یه كه‌وا ئه‌و مه‌سه‌لانه ئێسـتا ده‌بنه به‌شـێـك له به‌رنامه‌ی سه‌رۆك ئۆباما بۆ پـێشـخسـتنی وڵاته‌كه.