Accessibility links

له‌به‌ر ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنه‌كه‌ باری ئاسایشی واشنتن زۆر به‌ توندی ده‌گیرێت


كارگوزاریـیه‌كانی پـۆلیسی نهێنی و پـۆلیس سه‌رانسه‌ری پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یان له‌ ژێر بارێـكی ئاسایشی توندا داناون بۆ كاروباره‌كانی ئاهه‌نگی سوێندخواردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ.

وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشـتیمانی و یاخود وڵاتی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت مه‌ترسی هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی باوه‌ڕپـێـكراو نیـیه‌، به‌ڵام هێشـتا ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ شـیانی هه‌ر كاره‌سـاتێـك له‌ گه‌وره‌ترین كرداری ئاسایشی ئاهه‌نگ سوێندخواردن تا ئێسـتا ڕوویدابێت.

له‌ ده‌می شه‌ودا پـۆلیس ده‌سـتیكردووه‌ به‌ ئاڕاسته‌كردنه‌وه‌ی ترافیك و هاتووچۆ له‌ 3 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ له‌ ناوچه‌ی داون تاونی واشنتن دی سی.

پـۆلیس هه‌روه‌ها چه‌ندین له‌و پـردانه‌ی داخسـتووه‌ كه‌ له‌ ڤێرجینیاوه‌ به‌ره‌و پایته‌خت دێن. ڕێـگرتن له‌ هه‌ر ترافیكی پـێش ئاهه‌نگه‌كان و هه‌روه‌ها هێـلیكۆپـته‌ره‌كانی پـۆلیس و له‌شـكر پاسه‌وانی شـاره‌كه‌ ده‌كه‌ن.

كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایش ده‌ڵێن به‌ لای كه‌م 8 هه‌زار پـۆلیس چاودێری مه‌ردومه‌كه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌وانه‌یه‌ ژماره‌یان ملیۆنێـك تێبـپه‌ڕێت.

هه‌روه‌ها هه‌زاران له‌ پـۆلیس و له‌شـكری یه‌ده‌كی به‌شـداری ده‌كه‌ن له‌ یارمه‌تیدانه‌كان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG