Accessibility links

سێشه‌ممه‌ باراك ئۆباما سوێندی یاسایی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌خوات


باراك ئۆباما سه‌رۆكی نوێی هه‌ڵـبژێردراوی ئه‌مریكا سبه‌ی سێشه‌ممه‌ سوێندی یاسایی ده‌خوات بۆ جێـگرتنه‌وه‌ی سه‌رۆك بوش.

پاش مه‌راسیمه‌كانی ده‌سـتبه‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا له‌ كۆنگرس جۆرج ده‌بلیۆ بوش ده‌ڕواته‌ ده‌رێ و واشـنتن دی‌سی یش جێده‌هێڵێت.

مه‌راسیمه‌كانی ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی باراك ئۆباما سبه‌ی سێشه‌ممه‌ ده‌كرێت له‌سه‌ر پـێپلیكانه‌كانی باڵه‌خانه‌ی كۆنگرسی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.

واش مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت 2 ملیۆن كه‌س بۆ سه‌یركردنی مه‌راسیمه‌كه‌ ئاماده‌بن له‌ پاركی نیشـتیمانی.

ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م سـاڵه‌ ته‌واوی پاركی نیشــتیمانی هه‌مووی كراوه‌بێت بۆ سه‌یركردنی مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربوون و سـوێندخواردنی یاسایی سه‌رۆكی ئه‌مریكا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG