Accessibility links

سه‌رۆك بوش سوپاسی ڕێبه‌رانی جیهان ده‌كات و ماڵئاوایی‌یان لێده‌كات


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سه‌رۆك بوش كه‌ سێشه‌ممه‌ كۆتایی به‌ پـۆسـته‌كه‌ی دێت وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ ته‌له‌فون له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكی وڵاتاندا قسه‌ی كردووه‌ بۆ سوپاس‌كردنیان و بۆ هاوكاریـیه‌كانیان و دۆسـتایه‌تیـیه‌كانیان له‌ ماوه‌ی ئه‌م 8 سـاڵه‌ی پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تیدا.

له‌م دوایه‌مین ڕۆژه‌یدا وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌رۆك بوش له‌گه‌ڵ میكائیل ساكه‌شڤیلی سه‌رۆكی گورجسـتان و ڤلادیمیر پـوتن سه‌رۆك وه‌زیری ڕووسیا و دمتری مێدڤێدێڤ سه‌رۆكی ڕووسیا و ئاندرێس فۆگ ڕاسمووسن سه‌رۆك وه‌زیری دانیمارك و سیلڤیۆ برلسـكۆنی سه‌رۆك وه‌زیری ئیتالیا و گۆردن بڕاون سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا قسه‌ی كردووه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش به‌ ته‌له‌فون قسه‌ی كردووه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ ڤیستن فۆكس سه‌رۆكی پـێشـووی مه‌كسیك و تارۆ ئاسۆ سه‌رۆك وه‌زیری ژاپـۆن و لی میونگ باك سه‌رۆكی كۆریای باشور و شێمۆن پـێریز سه‌رۆكی ئیسرائیل و لویز ئیناچیۆ لولا دا سلڤیا سه‌رۆكی به‌ڕازیل.

گۆردن جۆندرۆ ده‌مڕاسـتی كۆشـكی سـپی ده‌ڵێت سه‌رۆك بوش له‌و په‌یوه‌ندیـیه‌ ته‌له‌فونیـیانه‌یدا به‌ ڕێبه‌رانی گوتووه خۆشـحاڵ بووه‌ به‌ كاركردن له‌گه‌ڵیاندا و سـوپاس‌گوزاره‌ بۆ ئه‌و میوانداریـیانه‌ی له‌خۆی و له‌ لۆرای هاوسه‌ریشی‌كراوه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG