Accessibility links

ئیسرائیل بۆردومانی نوێی غه‌ززه‌ ده‌كات


ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌شـكری ئیسرائیلی بۆردومانی نوێی غه‌ززه‌ی كرد، ئه‌مه‌ش هاوكاتی ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی خۆیان ئاماده‌ ده‌كرد بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا كۆتایی به‌ شه‌ڕی سێ هه‌فته‌ی دژی گرووپی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی بهێنن یان نا.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ كاربه‌ده‌سـتانی ڕێـكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ شـارۆچكه‌ی به‌یت لاهیای باكوری كه‌رتی غه‌ززه‌ ده‌ڵێن 2 منداڵ كوژراون كاتێـك ئیسرائیل بۆردومانی خوێندنگه‌یه‌كی كردووه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ڕێـكخراوه‌كه‌یانه‌وه‌ یه‌ڕێوه‌ده‌برێت و هه‌روه‌ها به‌ سه‌دان خه‌ڵـكی سڤیلیش په‌نایان بۆ بردووه‌. ده‌شڵێن به‌ لانی كه‌م 14 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

ده‌مڕاسـتێـكی ئاژانسی به‌هاناچوونی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ غه‌ززه‌ به‌ ناوی كرسـتۆفه‌ر گۆنس هێرشه‌كه‌ی سه‌رزه‌نشت كرد و داوای ئه‌نجامدانی لێـكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ كرد.

شـایانی باسه‌ ئیسرائیل له‌وه‌تای هێرشه‌كانی ده‌سـتپـێـكردووه‌ چه‌ند داموده‌زگایه‌كی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی له‌ غه‌ززه‌ بۆردومان كردووه‌. هه‌فته‌ی ڕابردوو ئاژانسی به‌هاناچوونی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (UNRWA)كاره‌كانی خۆی به‌ شـێوه‌یه‌كی كاتی ڕاگرت به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسـیانه‌ی له‌ لایه‌ن له‌شـكری ئیسرائیلیـیه‌وه‌ له‌سه‌ریان په‌یدابووه‌.

ڕۆژی شه‌ممه‌ ئیسرائیل ڕایگه‌یاند له‌و هێرشه‌ ئاسـمانیـیانه‌ی له‌ نیوه‌ شه‌ودا ئه‌نجامیان داوه‌ 50 شـوێنی حه‌ماسـیان كردۆته‌ ئامانج، له‌وانه‌ ئه‌و شـوێنانه‌ی كه‌ گومان ده‌كرێت موشه‌كی لێوه‌ هه‌ڵده‌درێت و هه‌روه‌ها ئه‌و تونێـلانه‌ی به‌ قاچاخیـیه‌وه‌ چه‌كی لێوه‌ ده‌هێنن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG