کاربه‌ده‌سـتان له نیپـاڵ ده‌ڵێن یه‌که‌م حاڵه‌تی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له باشوری وڵاته‌که له‌سه‌ر سـنووری هیندسـتان ڕاگه‌یه‌ندراوه.
کاربه‌ده‌سـتانی نیپـاڵی ڕۆژی هه‌ینی گوتیان که نه‌خۆشی ڤایرۆسی H5N1 پشـتڕاست‌کراوه له کێـڵگه‌یه‌کی شـارۆچکه‌ی کاکارڤیتای باشوری وڵاته‌که له‌سه‌ر سـنووری هه‌رێمی باشوری به‌نگالی هیندسـتان.
دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌نگه‌تاوی کابینه‌ت سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ حکومه‌تی نیپـاڵ فه‌رمانی دا هه‌موو په‌له‌وه‌ڕه‌کانی ئه‌و کێـڵگه‌یه سه‌ربـبڕن.
له سـاڵی ڕابردوو چه‌ندین حاڵه‌تی له‌و جۆره له هه‌رێمی باشوری به‌نگالی هیندسـتان پـشـتڕاست‌کرابوو.