ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو کاتژمێر 12 ی نیوه‌ڕۆ به کاتی واشـنتن باراک ئۆباما سه‌رۆکی نوێی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌سـتبه‌کارده‌بێت له پـۆسـتی ئۆفیسیدا.
ڕۆژی 20 یه‌کی ئه‌مسـاڵی 2009 یه ڕۆژێـکی جودا ده‌بێت له مێژووی سـیاسی واشـنتندا، بۆ یه‌که‌مین جار سه‌رۆکێـکی ئه‌فریکایی ئه‌مریکایی سـوێندی یاسایی ده‌خوات و ده‌که‌وێته ڕێ به‌ره‌و کۆشـکی سـپی وه‌ک سه‌رۆکی به ده‌سـه‌ڵات‌ترین زلهێزی ئه‌م گۆی زه‌ویـیه.
له لای گه‌لی ئه‌مریکا ئه‌م ڕۆژی ده‌ستبه‌کاربوونه گرنگی و بایه‌خ و پـیرۆزی خۆی هه‌یه و وه‌ک سـمبۆلێـکی دیموکراسی ئه‌مریکا لێی‌ده‌ڕوانرێت.
له پاش هه‌شت سـاڵ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی سه‌رۆک بوشی کۆماری باراک ئۆبامای دیموکرات ده‌بێته سه‌رۆکی ئه‌مریکا که له ده‌می هه‌ڵـبژاردنه‌کانیدا جه‌ختی له گۆڕان ده‌کرده‌وه، گۆڕان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاسـتی ناوخۆیی ئه‌مریکا و له‌سه‌ر ئاستی سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یـیش.
زۆرێـک له چاودێران جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی پـێویسـته سه‌رۆکی نوێی ئه‌مریکا سه‌نگی ده‌سـتبه‌جێی بخاته سه‌ر قه‌یرانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به هاوکاری هاوپه‌یمانه ئه‌وروپایی‌یه‌کانی و ڕووسیاش کێشه‌کانی عێراق و ئه‌فغانسـتان چاره‌سه‌ر بکات. عێراق که ئێسـتا ڕێـکه‌وتنێـکی سـتراتیژی ئاسایشی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا مۆرکردووه ده‌بێت تا سـاڵی 2011 هێزه سه‌ربازیـیه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئه‌مریکا له عێراق بکشێنه‌وه. به‌ڵام سـیناتۆر باراک ئۆبامای ئه‌وسا و سه‌رۆکی ئێسـتا چه‌ندان جار ئاماژه‌ی به‌وه کردووه له ماوه‌ی 16 مانگدا هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق ده‌کشێنێته‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی ئه‌مریکا ده‌سـتبه‌کارده‌بێت و چاوی جیهان له‌سه‌ر واشـنتنه کاتێـک یه‌که‌م ئه‌فریکایی ئه‌مریکایی سوێندی یاسایی خۆی ده‌خوات بۆ وه‌رگرتنی پـۆستی ئۆفیس.
بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوکارانمان به‌ڵێن سـاڵح و حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری دکتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی پـرۆفیسـۆر له زانکۆی نیویۆرک‌یان کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 46:42 خوله‌که.