Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ده‌ستبه‌کاربوونی سه‌رۆکی نوێی ئه‌مریکا


وه‌كو هه‌موو ڕۆژێـكی هه‌ینی كاتژمێر دوازده‌ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ كاتی واشـنتن به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن له‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكاوه‌ پـێشـكه‌ش ده‌كرێت. به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ده‌سـتبه‌کاربوونی 44 هه‌مین سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما له‌ 20 ی ئه‌م مانگه‌دا.

هاوکارمان حه‌یده‌رکه‌ریم میوانداری به‌رنامه‌كه‌ ده‌كات و دکتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی پـرۆفیسـۆر له‌ زانکۆی نیویۆرک میوانی به‌رنامه‌که‌ ده‌بێت.

ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان له‌ ئێستاوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ن و یان ژماره‌ ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیتان پـێوه‌ بكه‌ین.

ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com

فاكس : 4876-203-202-1

هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه‌ له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن‌ و دیدوبۆچوونه‌كانتان ده‌ربـبڕن.

له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه‌ له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه‌ به‌ خۆڕایـیه‌: 3861 – 619 – 202 - 1

له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800

به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی

3861 – 619 – 202 - 1

XS
SM
MD
LG