Accessibility links

ژه‌نه‌ڕاڵێـکی ئه‌فغانی له‌ کوتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیـکۆپـته‌رێـکدا گیانی له‌ده‌ستده‌دات


به‌رپـرسـانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ژه‌نه‌ڕاڵێـکی باڵای سوپای ئه‌فغانی له‌ ئاکامی به‌ربوونه‌وه‌ خواره‌وه‌ی هه‌لیـکۆپـته‌ره‌که‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

گوتیان له‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ هه‌لیـکۆپـته‌رێـک به‌هۆی که‌شوهه‌وای خراپ له‌ هه‌رێمی هیرات له‌ خۆرئاوای ئه‌فغانسـتاندا به‌ربۆته‌وه‌ که‌ ژه‌نه‌ڕاڵفاضل‌ئه‌لدین سه‌یار و 12 که‌سی تری تێدا کوژرا.

کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ژه‌نه‌ڕاڵه‌که‌ کۆمانداری باڵای هه‌رێمی خۆرئاوای ئه‌فغانســتانه‌ و به‌ر له‌ به‌ربوونه‌وه‌ی هه‌لیـکۆپـته‌ره‌که‌ی به‌ره‌و هه‌رێمی فه‌ڕه‌حی دراوسـێ به‌ڕێـکه‌وتبوو.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG