له‌و باره‌یه‌وه لێـپـرسـراوانی تیمی سه‌رۆکی هه‌ڵـبژێردراو باراک ئۆباما ده‌ڵێن پـێشـبینی ده‌کرێت سیناتۆر هێله‌ری کلنتن ئه‌وه‌ی خانمی یه‌که‌می پـێشـوو و هه‌روه‌ها کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا بوو به‌ڵێنی نوێکردنه‌وه‌ی ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریکا و هه‌روه‌ها بوژاندنه‌وه‌ی دیپـلۆماسـی ئه‌مریکا بداته ئه‌نجومه‌نی سیناتۆران.
هه‌روه‌ها لێـپـرسـراوانی تیمی باراک ئۆباما ده‌شڵێن خانم هێله‌ری کلنتن به‌کارهێنانی وه‌ک ده‌ڵێن هێز ژیرانه له لایه‌ن ئه‌مریکا و هه‌روه‌ها هه‌موو ئامرازه‌کانی وڵاتی په‌یوه‌ست به سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا په‌سه‌ندبکات.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه له میانه‌ی تاوتوێکردنی ئه‌مڕۆی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سـینات بۆ پـشـتڕاسـتکردنی به‌ربژارکردنی خانم هێله‌ری کلنتن ڕه‌نگه ناوبراو ڕووبه‌ڕووی هه‌ندێ پـرسـیاری سه‌خت له‌مه‌ڕ هه‌ڵوێستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما له‌سه‌ر هێرشی ئیسرائیل له دژی گرووپی حه‌ماس بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌ززه بـبێته‌وه.
هاوکات پـێـده‌چێت هێله‌ری کلنتن پـرسـیاری سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانی هاوسه‌ره‌که‌ی و سه‌رۆکی پـێشـووی ئه‌مریکا بێـڵ کلنتنی په‌یوه‌ست به هه‌ڵه‌کانی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پاره بۆ ڕێـکخراوه خێرخوازیـیهکهی لێـبکرێت.