پـۆلیس له عێراق ده‌ڵێت ئه‌و بۆمبانه‌ی ئامانجیان هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی بووه به لای كه‌م بۆته هۆی كوشـتنی 8 كه‌س له به‌غدا.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن 2 بۆمب یه‌ك له دوای یه‌ك ته‌قیونه‌ته‌وه له‌و كاته‌ی ماشێـنێـكی پـۆلیس له ناوچه‌ی به‌غداد ئهلجدیده تێـپهڕیوه، وه ته‌قینه‌وه‌كان بۆته هۆی كوشـتنی 3 هاوڵاتی سڤیل و برینداركردنی 10 كه‌سی تر.
بۆمبێـكی تری لێوار ڕێـگا به كامیۆنێـكی له‌شـكری عێراقی ته‌قیوه‌ته‌وه كه ته‌قه‌مه‌نی پـێبووه له ناوچه‌ی یه‌رموك. 3 سه‌رباز له ناو كامیۆنه‌كه‌دا كوژراون و 4 هاوڵاتی سڤیلیش برینداربوونه.
بۆمبێـكی چواره‌م له ناوچه‌ی كه‌ڕاده ته‌قیوه‌ته‌وه كه به لای كه‌م كه‌سێـكی كوشـتووه و چه‌ندین كه‌سانی تریشی برینداركردووه.
بۆمبێـكی پـێـنجه‌م له باكوری به‌غدا هاوڵاتیـیه‌كی سڤیلی كوشـتووه.
یاخیبووه‌كان زۆر جار به مه‌به‌سـتی تێـكدانی ده‌سـتكه‌وته‌كانی ئاسایشی ئه‌م دوایـیانه‌دا كه بۆته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی توندوتیژیـیه‌كان هێرش ده‌بنه سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقی.