Accessibility links

ئیجلال قه‌وامی ده‌ڵێت حكومه‌تی ئێران پابه‌ندی قانونی ئه‌سـاسی خۆشی نابێت


ئیجلال قه‌وامی وته‌بێژی ڕێـكخراوی پشـتیوانی له‌ مافه‌كانی مرۆڤی كوردسـتان له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی ده‌ڵێت له‌ دیدی حكومه‌ت و به‌رپـرسـانی جمهوری ئیسلامی ڕێـكخراوی مافی مرۆڤی كوردسـتان ڕێـكخراوێـكی ناقانونیـیه‌ چونكه‌ مۆڵه‌تی فه‌رمی وه‌رنه‌گرتووه‌، ده‌شڵێت ئه‌مه‌ له‌ كاتێـكدا له‌ قانونی ئه‌سـاسی ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌‌ كه‌ هه‌ر ئه‌نجومه‌نێـك یان سـازمانێـك ده‌یه‌وێت چالاكی مه‌ده‌نی ئارام و هێمنانه‌ی هه‌بێت پـێویسـتی به‌ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت نیـیه‌.

ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 10:53 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG