ڕێـكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ بنكه له نیویۆرك له ڕاپـۆرتێـكی تایبه‌تیدا له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردسـتانێ ئاماژه به سه‌ركوتكردنێـكی زۆری مافه‌كانی مرۆڤ كراوه و به‌شـێـكیشی له‌م ڕاپـۆرته ته‌رخانكردووه بۆ باسـكردن له‌و پـێشـێلكاریـیانه‌ی له‌سه‌ر ئازادی ڕاگه‌یاندن و ڕاده‌ربڕین ده‌كرێن له كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا.
بۆ لێـكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ركوتكردنانه‌ی له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندن هه‌ن له ئێران به گشـتی و له كوردسـتانی ئێرانیشـدا به تایبه‌تی به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی فه‌رهه‌نگ وتۆره‌ی كوردی میوانداری ڕۆژنامه‌وان جه‌لیل ئازادیخواز ده‌كات كه سه‌رنووسه‌ری پـێشـووی ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ بوو له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردسـتانێ.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:53 خوله‌كه.