Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن تایبه‌ت ده‌بێت به‌ کێشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

  • به‌شی ئه‌مریکا

وه‌كو هه‌موو ڕۆژێـكی هه‌ینی كاتژمێر دوازده‌ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ كاتی واشـنتن به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن له‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكاوه‌ پـێشـكه‌ش ده‌كرێت. به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به‌ کێشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چۆنێتی گه‌یشـتن به‌ ئاشـتیـیه‌کی گشـتی له‌و هه‌رێمه‌دا و ڕۆڵی ئه‌رێن و نه‌رێنی وڵاتانی ناوچه‌که‌ له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا و هه‌روه‌ها پـێشـبینی ده‌کرێت ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆکی هه‌ڵـبژێراوی ئه‌مریکا باراک ئۆباما له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م کێشه‌یه‌دا چۆن‌ ده‌بێت؟

هاوکارانمان حه‌یده‌ر که‌ریم و موعته‌به‌ر شـیروانی میوانداری به‌رنامه‌كه‌ ده‌كه‌ن و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌كه‌ ده‌بن:
سـتران عه‌بدوڵڵا، به‌رپـرسی ده‌زگای خه‌ندان بۆ په‌خش و چاپ.
عه‌بدوڵڵا حیجاب، شـاره‌زای کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان له‌ ئێستاوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ن و یان ژماره‌ ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیتان پـێوه‌ بكه‌ین.

ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com

فاكس : 4876-203-202-1

هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه‌ له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن‌ و دیدوبۆچوونه‌كانتان ده‌ربـبڕن.

له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه‌ له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه‌ به‌ خۆڕایـیه‌: 3861 – 619 – 202 - 1

له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800

به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی

3861 – 619 – 202 - 1

XS
SM
MD
LG