له میانه‌ی لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوان له پـیلاندانانێـک بۆ له‌کارخسـتنی حکومه‌ته ئیسلامیـیه‌که‌ی تورکیا میدیا تورکیا ده‌ڵێت پـۆلیس نزیـکه‌ی 40 که‌سی که له نێوانیاندا 3 ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشینن ده‌سـتگیرکردووه.
ئاژانسی ئه‌نه‌تۆلیا ڕۆژی چوارشه‌ممه بڵاویکرده‌وه پـۆلیس له میانه‌ی هه‌ڵـمه‌ته‌کانیان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌دا ئه‌و که‌سـانه‌یان ده‌سـتگیرکردووه.
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه 8 که‌سی تر که بریتین له کاربه‌ده‌سـتانی پـێشـووی له‌شـکری و سـیاسه‌تمه‌داران و ڕۆژنامه‌وانانی چه‌پ‌ڕه‌و به‌و تۆمه‌ته دادگایی‌ده‌کرێن. دادوه‌رانی گشـتی تۆمه‌تبارایان کردوون به پـێلان‌دانان بۆ کوشـتن و ته‌قینه‌وه بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه له تورکیا بۆ ناچارکردنی ده‌سـتێوه‌ردانی له‌شـکری بۆ له‌کارخسـتنی حکومه‌تی تورکیا.
هه‌رچه‌ندێـکه تاوانباره‌کان حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیران ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگانیان تاوانبارکردۆته‌وه به هه‌وڵدان بۆ بێ‌ده‌نگکردنی چالاکخوازانی سیکیولار. داداگایـی‌کردنه‌که گرژی و ئاڵۆزی نێوان پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیا و به‌ره‌ی سـیکیولاری وڵاته‌که‌ی زیادکردووه.
جێی وتنه لێـکۆڵینه‌وه‌کان له ناوه‌ڕاسـتی سـاڵی 2007 وه ده‌سـتیپـێـکردووه و بووه مایه‌ی دۆزینه‌وه‌ی جبه‌یه‌کی ته‌قه‌مه‌نی له ده‌وری ئسـته‌نبوڵدا.