وڵاتی چین مردنی کچێـک به‌هۆی ئه‌نفلۆنزای باڵـنده‌وه پـشـتڕاست‌ده‌کاته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارێتی ته‌ندروسـتی له به‌یجینی پایته‌ختی چین و هۆنگ کۆنگ ڕایانگه‌یاند که کچێـکی ته‌مه‌ن 19 سـاڵ به‌هۆی ڤایرۆسی H5N1 ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌وه له پایته‌ختی چین گیانی له‌ده‌سـتدا له ڕێـگه‌ی مریشـکێـکی نه‌خۆشه‌وه، ئه‌مه یه‌که‌م حاڵه‌تی ئه‌و نه‌خۆشـیه‌یه له چین له ماوه‌ی نزیکه‌ی یه‌ک سـاڵدا.
شاره‌زایان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشـیـیه پـێشـبینی کراو بوو له وه‌رزی زسـتاندا که ڤایرۆسی H5N1 زۆر چالاک ده‌بێت، به‌ڵام ده‌رکه‌تنی ئه‌و حاڵه‌ته نیشـانه‌ی که‌م‌ته‌رخه‌میـیه له به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و درمه له نێو په‌له‌وه‌ڕدا.
شـایانی باسه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی په‌له‌وه‌ڕ له چیندا هه‌یه و به سه‌دان ملیۆن جوتیار خه‌ریکی په‌له‌وه‌ڕ به‌خێوکردنن له ناو ماڵه‌کانیاندا.
چین وڵاتێـکی سه‌ره‌کیـیه له هه‌وڵه‌کانی جیهانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵـنده.
له لای خۆیه‌وه ناوه‌ندی پاراسـتنی ته‌ندروسـتی هۆنگ کۆنگ ڕایگه‌یاند که ئه‌و ژنه به‌ر له تووشبوونی به‌و ڤایرۆسه ده‌سـتی له مریشـک دابوو.
له جنێڤ ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕاگه‌یاندی وه‌زاره‌تی ته‌ندروســتی چینیان دووپات کرده‌وه.
ڤایرۆسی H5N1 ئه‌نفلۆنزای باڵنده توانای گۆڕینی سـروشـتی خۆی هه‌یه هه‌ر بۆیه شـاره‌زایانی بواری ته‌ندروسـتی له‌وه ده‌ترسن ئه‌و ڤایرۆسه توانای گواسـتنه‌وه‌ی هه‌بێت له نێوان مرۆڤدا، ئه‌وه‌ی کاره‌سـاتێـکی مرۆیی لێـده‌که‌وێته‌وه.
ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت یارمه‌تی ته‌کنیکی بۆ به‌یجین دابین‌کردووه له‌پـێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و درمه.