ئۆکرانیا ڕایگه‌یاند ڕوسیا تێـکڕای به‌رهه‌مه‌کانی گازی له ئه‌وروپا بڕیوه.
وته‌بێژی کۆمپانیای Naftohaz ئۆکرانیا ده‌ڵێت کۆمپانیای گاز پـرۆمی ڕوسـیا به ته‌واوی نێراوه‌کانی گازی به‌ره‌و کڕیارانی ئه‌وروپا له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه ڕاگرتووه.
به‌رپـرسـانیش له نه‌مسـا و سـلۆڤاکیا و ڕۆمانیا و کۆماری چیکیش هه‌روه‌ها ڕاگراتنی ته‌واوی به‌رهه‌مه‌کانی ڕوسـیایان له ئه‌مڕۆدا ڕاپـۆرت کردووه.
جێی وتنه به‌م شـێوه‌یه نزیکه‌ی 12 وڵاتان له گازی سـروشـتی ڕوسـیا بێبه‌ش ده‌بن. به‌رپـرسـانی یه‌کێتی ئه‌وروپاش بڕینی به‌رهه‌مه‌کانی ڕوسـیایان له‌و وڵاتانه به کارێـکی نابه‌جێ له قه‌ڵه‌م‌داوه.
هه‌رچه‌ندێـکه بڕیاره هه‌ردوو وڵاته‌که له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا کۆبـبنه‌وه بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سـه‌له‌یه.
ڕوسیا له سه‌ره‌تای سـاڵی نوێ به‌رهه‌ماکانی گازی به‌ره‌و ئۆکرانیا ڕاگرتووه له ئاکامی کێشه‌یه‌ک له‌سه‌ر به‌های گاز له‌و وڵاته‌دا.
ڕوسیا ئۆکرانیای به دزینی گاز له‌سه‌ر خاکه‌که‌ی تاوانبارکردووه.