له‌شـکری ئیسرائیل به شـێوه‌یه‌کی کاتی هێرشه‌کانیان له دژ ئامانجه‌کانی حه‌ماس له که‌رتی غه‌ززه‌دا ڕاگرت بۆ ڕێـدان به گواسـتنه‌وه‌ی یارمه‌تیـیه مرۆیـیه‌کان به‌ره‌و ناوچه فه‌له‌سـتینیـیه‌کاندا.
ئیسرائیل ڕایگه‌یاند هێرشه‌کانی له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بۆ ماوه‌ی 3 کاتژمێر ڕاده‌گرێت و هه‌روه‌ها ڕێـیه‌کی گواسـتنه‌وه‌ی مرۆیی‌یان دیاری کرد بۆ ڕێدان به دانیشـتووانی که‌رتی غه‌ززه که‌ره‌سـته سه‌ره‌کیـیه‌کانیان دابین بکه‌ن.
حه‌ماسیش هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند هێرشه‌کانی موشـه‌کی بۆ ماوه‌ی ئه‌و 3 کاتژمێره دژ به ئیسرائیل ڕاده‌گرێت.
جێی باسه نیگه‌رانی زیادیکردووه سه‌باره‌ت که‌م‌وکوڕی خۆراک و ئاو و ده‌رمان له که‌رتی غه‌ززه‌دا. ئیسرائیلیش دووچاری ڕه‌خنه‌یه‌کی توندی نێوده‌وڵه‌تی بۆته‌وه له ئاکامی گیان له‌ده‌سـتدان و بریندارکردنی مه‌ده‌نیـیه فه‌له‌سـتینیـیه‌کان له‌و شه‌ڕه‌ی که 12 ڕۆژی خایاندووه.