تا ئێستا نه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان توانیویه‌تی به بڕیارێـک له‌سه‌ر ڕه‌وشی ناهه‌مواری ناو غه‌ززه بگات و نه یه‌کێتی ئه‌وروپاش توانیویه‌تی شه‌ڕی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل ڕابگرێت.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ پـرۆفیسـۆر ئێرک شـرایڤ شـاره‌زای په‌یوه‌ندیـیه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کان له زانکۆی جۆرج مه‌یسن سـازکردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر تێبنی‌یه‌کانی ئاماده‌کردووه.
پـرۆفیسـۆر ئێرک شـرایڤ ده‌ڵێت ئه‌م کێشه‌یه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وا بۆ شه‌ست سـاڵه درێژه‌ی کێشـاوه، بۆیه ده‌بێت به زۆر ئاشـتی له‌و ناوچه‌یه‌دا بسه‌پـێنرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:12 خوله‌كه.