Accessibility links

باراك ئۆباما له‌ واشـنتن به‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ده‌گاته‌وه‌


سه‌رۆكی هه‌ڵـبژێردراو باراك ئۆباما شـیكاگۆی به‌جێـهێشـت بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له‌ واشـنتن له‌ ده‌مێـگدا خۆی ئاماده‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بـبێت به‌ 44 هه‌مین سه‌رۆكی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.

به‌ڕێز ئۆباما له‌ دره‌نگانێـكی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ گه‌یشـته‌ پایته‌ختی وڵات. میشێلی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ كچه‌كانی مه‌لیای 10 سـاڵ و ساشای 7 سـاڵان له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ گه‌یشـتنه‌ واشـنتن.

كچه‌كانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ده‌سـتیان به‌ خوێندن كرد له‌ خوێندنگایه‌كی تایبه‌تی واشـنتن دی سی.

نزیكه‌ی 100 كه‌س پـێشـوازیـیان له‌ به‌ڕێز ئۆباما كرد له‌ ده‌مێـكدا گه‌یشته‌ ماڵه‌ كاتیـیه‌كه‌ی له‌ هۆتێلی Hay-Adamsله‌ واشنتن، وه‌ نزیكه‌ی 24 كه‌سیش ناڕه‌زایی‌یان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی تا ئێسـتا به‌ڕێز ئۆباما ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ نه‌كردووه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG