Accessibility links

خۆپـیشـاندانێـكی ناڕه‌زایی له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئاشـكراكردنی مه‌سه‌له‌ی فڕۆكه‌وان طارق ڕه‌مه‌زان


ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌سـته‌ی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان له‌ شـاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ بۆ خۆپـیشـاندان و ناڕه‌زایی نیشـاندان به‌رامبه‌ر هه‌ڵـهاتنی فڕۆكه‌وانێـكی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس به‌ ناوی طارق ڕه‌مه‌زان كه‌ به‌شـداربووه‌ له‌ كیمیابارانكردنی شـاری هه‌ڵه‌بجه‌، گوایه‌ له‌ ده‌ست ئاسایشی سـلێمانی ڕایكردووه‌ دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك نه‌خۆش بردوویانه‌ بۆ نه‌خۆشـخانه‌.

عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ شـاری هه‌ولێر ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 3:55 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG