Accessibility links

بۆ ده‌یه‌مین ڕۆژه‌ ئیسرائیل له‌ هێرشـه‌كانی له‌ دژی میلیشـیاكانی حه‌ماس به‌رده‌وامه‌


هێرشـی ئیسرائیل بۆ سه‌ر میلیشـیاكانی حه‌ماس له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ به‌رده‌وامه‌ بۆ ده‌یه‌مین ڕۆژی له‌سه‌ر یه‌ك به‌ هێزی سه‌ربازی و تانك و فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆ سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌ی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان.

كاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌ لانی كه‌م 5 كه‌س كوژراون له‌ شـوێنی جیاجیای ده‌وروبه‌ری شـاری غه‌ززه‌.

سه‌رچاوه‌ ته‌ندروسـتیـیه‌كانی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ده‌ڵێن له‌ ماوه‌ی ئه‌م به‌ لانی كه‌م 10 ڕۆژه‌دا زیاتر له‌ 500 كه‌س كوژراون به‌هۆی هێرشه‌ ئاسـمانیـیه‌كان و به‌هۆی هێرشی زه‌مینیشه‌وه‌ كه‌ دره‌نگانێـكی ڕۆژی شه‌ممه‌ ده‌سـتیپـكرد. ئیسرائیلیش وای ڕاپـۆرت كردووه‌ سه‌ربازێـكی كوژراوه‌ و 30 كه‌سی تریشی بریندارن.

ڕێـكخراوی میلیشـیایی حه‌ماسیش به‌رده‌وامه‌ له‌ هێرشه‌ موشـه‌كه‌كانی بۆ سه‌ر باشوری ئیسرائیل، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا كه‌ ئه‌م هێرشـانه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ به‌ مه‌به‌سـتی ڕاگرتنی ئه‌و هێرشـه‌ موشـه‌كیـیانه‌یه‌.

كاربه‌ده‌سـتێـكی حه‌ماس ده‌ڵێت ئه‌م ڕێـكخراوه‌ ئیسلامیـیه‌ پلانی هه‌یه‌ شـانده‌یه‌كی خۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بنێرێت بۆ وڵاتی میسر، وه‌ وه‌ك ده‌ڵێت ناردنی ئه‌م شـانده‌یه‌ له‌سه‌ر بانگێشتی میسره‌ بۆ وتووێـژكردن له‌سه‌ر توندوتیژیـیه‌كان.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG