سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه‌كان به پـشـتیوانی تانك و هێزی ئاسـمانی هێرشـێـكی گه‌وره ده‌كه‌نه نێو كه‌رتی غه‌ززه، به‌مه‌ش درێژه به هه‌وڵه یه‌ك هه‌فته‌یه‌كه‌یان ده‌ده‌ن بۆ له‌ناوبردنی هێز و توانایی گروپی میلیتانی فه‌له‌سـتینی حه‌ماس.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن تانك و سه‌ربازه‌كانی ئیسرائیلی به پشـتیوانی هه‌لیـكۆپته‌ری شه‌ڕكه‌ر گه‌یشـتنه ده‌وروپـشـتی كه‌رتی غه‌ززه و هه‌رێمی گه‌وره‌ی شـاره‌كه‌یان له ته‌واوی باشوری كه‌رتی غه‌ززه جیاكردۆته‌وه.
كاربه‌ده‌سـتانی نه‌خۆشـخانه‌كان ده‌ڵێن به لایه‌نی كه‌م 19 فه‌له‌سـتینی له هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا گیانیان له‌ده‌سـتداوه. گه‌واهیده‌ران ده‌شڵێن هه‌ندێ له خێزانه‌كان ماڵه‌كانی خۆیان به‌جێ‌هێشـتووه له ده‌مێـكدا هێزه‌كانی ئیسرائیلی تا دێت زیاتر به‌ره‌و ناوجه‌رگه‌ی كه‌رتی غه‌ززه ده‌ڕۆن.
له وتارێـكی ته‌له‌فیزیۆنیدا له ڕۆژی شه‌ممه وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیلی ئیهود باراك گوتی هه‌وڵه‌كانی ئیسرائیل بۆ مه‌به‌سـتی ڕاگرتنی حه‌ماسه له‌وه‌ی هه‌ڵـوێسـتی دژایه‌تی ئیسرائیلی هه‌بێت. ئه‌و گوتی ئه‌م ئۆپه‌راسـیۆنه كورت و ئاسـان نابێت.
كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ئیسرائیلیش ده‌ڵێن مه‌به‌سـتیان داگیركردنی كه‌رتی غه‌ززه نیـیه، به‌ڵام بۆ له‌ناوبردنی بنكه‌كانی حه‌ماسه له ناوچه‌كه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش كۆتایی هێنا به تاوتوێـكردنی ته‌نگه‌تاوی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه كه له دره‌نگانێـكی ڕۆژی شه‌ممه‌وه ده‌سـتیپـێـكردبوو به‌بێ ئه‌وه‌ی بگات به هیچ ڕێـكه‌وتنێـك بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ی كه‌رتی غه‌ززه.
باڵوێزی فه‌ره‌نسـا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی هاوڕایی‌یه‌كی زۆر هه‌بوو له نێوان 15 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌باره‌ت به پـێویسـتی ئاگربه‌سـتێـكی ته‌واو به‌ڵام دیپـلۆماتان ده‌ڵێن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕێـگای له هه‌وڵه‌كانی لیبیا گرتووه بۆ بانگه‌شه‌ی به په‌له ڕاگرتنی شه‌ڕه‌كه.
جێـگری باڵوێزی ئه‌مریكا بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هیچ ڕێـزێـكی حه‌ماسی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌بینیوه و بڕوا ده‌كات بانگه‌شه‌ی نوێش پـشـتگوێ بخرێت.