ڕۆژنامه‌ی واشـنتن پـۆست له ژماره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕێـكه‌وتی 29 ی دوازده‌ی 2008 بابه‌تێـكی له ژێر ناونیشـانی " خه‌ته‌نه‌كردنی كچانی كورد نه‌ریتێـكی كۆنی به ئازاره" بڵاوكردۆته‌وه.
نووسه‌ره‌كه چۆنێتی خه‌ته‌نه‌كردنێـكی له شـارۆچكه‌ی توزخورماتوودا به وێنه‌وه باس‌كردووه كه هه‌موو مرۆڤێـكی خاوه‌ن ویژدان و بیر و هۆش سه‌رسام و بێزار و نیگه‌ران ده‌كات و ده‌گاته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی بێ‌ده‌نگی‌بوون و چاوپـۆشـیكردن له‌و نه‌ریته قێزه‌وه‌نه خۆی بۆخۆی تاوانه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ چلوره هه‌ردی به‌ڕیوه‌به‌ری سه‌نته‌ری خاتووزین بۆ پـرسی ئافره‌تی كورد كردووه.
هاوكاریشمان هێرۆ زه‌نگه‌نه مێزگردێـكی بۆ ئه‌م به‌ڕێزانه سـازكردووه:
دكتۆر دانیال سه‌عدی، پـسـپۆر له نه‌خۆشـیـیه ده‌روونیـیه‌كان.
شۆخان كه‌ریم حه‌مه فه‌ره‌ج، ڕۆژنامه‌وان.
محه‌مه‌د ڕه‌ووف، توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.
شه‌مسه سه‌عید، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆ و مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.