سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی له ئێرانه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی سـیاسی و ئابووری نێوان دوو وڵاتی دراوسێ تاوتوێ بكات.
ڕێبه‌ری عێراق ڕۆژی شه‌ممه له‌گه‌ڵ شـاندایه‌ك كه پـێـكهاتووه له كاربه‌ده‌سـتانی پله بڵند له تاران پـێشـوازیـیان لێـكرا.
باڵوێزی ئێران بۆ به‌غدا حه‌سه‌ن كازمی قومی ده‌ڵێت به‌ڕێز مالیكی و كاربه‌ده‌سـتانی ئێران له‌سه‌ر 110 ڕێـكه‌وتنی نێوان دوو وڵات‌دا دێنه‌وه كه سه‌باره‌ت به هاوكاری ئابووری، سیاسی كه‌لتوری و بازرگانی مۆریان كردوون.
هه‌ردوولا له‌سه‌ر ڕێـكه‌وتنی ئاسایشی به‌غداشـدا دێنه‌وه كه له‌م دوایـیانه‌دا له‌گه‌ڵ واشـنتن مۆركراوه و ڕێـگا به سه‌ربازانی ئه‌مریكا ده‌دات هه‌تا سـاڵی 2011 له عێراق بمێنـنه‌وه. له سه‌ره‌تادا ئێران به‌رهه‌ڵـستی ڕێـكه‌وتنه‌كه بوو.
به‌غدا و واشـنتن نیگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه كه تاران پشـتی میلیشـیایان ده‌گرێت كه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراقی و نێونه‌ته‌وه‌یی له عێراقدا ده‌كه‌ن، ئێران حه‌شـای لێـده‌كات.