له به‌شی یه‌که‌می ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه‌ی به‌رنامه‌ی پانۆرامادا که تایبه‌ته به هۆکاره‌کانی نه‌بوونی ئۆپـۆزیسـیۆنێـکی کارا له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقدا قادر عه‌زیز سـکرتێری حزبی زه‌حمه‌تکێشـانی کوردسـتان گوتی له هه‌رێمی کوردسـتان ئه‌و ئۆپـۆزیسـیۆنه کارایه‌مان نیـیه چونکه تا ئێســتا له‌و هه‌رێمه‌دا زه‌مینه‌ی سـیاسی و دیموکراسی و یاسایی بۆ دروسـت نه‌بووه. عه‌دنان عوسـمانیش سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه له‌گه‌ڵ ڕاکانی سـکرتێری حزبی زه‌حمه‌تکێشـاندا کۆکه و ئاماژه‌ش به ڕێـکه‌وتنی سـتراتیژی نێوان پارتی دیموکراتی کوردسـتان و یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان ده‌کات له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقدا و وای ناودێرکرد که نیشـاندانی نه‌گونجانه له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه‌ی هه‌رێمه‌که تێـیدایه.
به‌ڵام به‌لای ئه‌حمه‌د میره سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لیڤین لایه‌نه سـیاسیـیه‌کانی تری هه‌رێمی کوردسـتان بێ له پارتی و یه‌کێتی که‌مته‌رخه‌من له مه‌سه‌له‌ی نه‌بوونی ئۆپـۆزیسـیۆنێـکی کارا له هه‌رێمی کوردســتانی عێراقدا که وه‌ک چاودێرێـک‌بێت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێـکردنه‌وه له هه‌رێمه‌که‌دا.
له ڕوانگه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له به‌شی یه‌که‌می ئه‌م ته‌وه‌ره‌دا باس‌کران به‌شی دووه‌م و کۆتایی ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه‌ی پانۆراما به‌و پـرسـیاره ده‌سـتپـێده‌که‌ین، ئایا له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ئه‌و زه‌مینه‌یه ڕه‌خساوه که لایه‌نی سـێهه‌م وه‌ک ئه‌ڵته‌رناتیڤ دروستبێت؟
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 13:30 خوله‌كه.