سه‌رۆکی کۆریای باشور لی میۆنگ باک ده‌ڵێت گه‌شـه‌پـێدانی ئابووری وڵاته‌که ده‌بێته ئه‌رکی سه‌ره‌کی ساڵی نوێی.
له وتارێـکی ساڵی نوێی ڕۆژی هه‌ینی به‌ڕێز لی گوتی حکومه‌ت پاره ده‌خاته بانکه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن کاری زیاتری ناوخۆیی جێ‌به‌جی بکه‌ن. ئه‌و گوتیشی حکومه‌ت یارمه‌تیدانی کۆمپانیا بچوکه‌کان زیاد ده‌کات.
شایانی باسه کۆریای باشوریش زیانێکی زۆری له سستبوونی ئابووری جیهانی لێ‌که‌وتووه ، سه‌باره‌ت به کاروباری سیاسیش سه‌رۆک لی گوتی ئه‌و ئاماده‌یه بۆ نوێ‌کردنه‌وه‌ی خولێکی تری وتووێژ له‌گه‌ڵ کۆریای باکوردا، هه‌رچه‌نده هیچ پـێشنیازێکی نوێی نه‌خستۆته ڕوو بۆ باشـکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته کۆمۆنیسته‌ی دراوسێی.