ئیسرائیل ڕێـگا به هه‌زاران که‌سی خاوه‌ن پاسـپـۆرتی بیانی ده‌دات که که‌رتی غه‌ززه به‌جێبهێڵن، له ده‌مـێکدا هێرشه‌کان بۆ سه‌ر حه‌ماس له‌و هه‌رێمه به‌رده‌وامه و نزیکه‌ی 420 فه‌ڵه‌ستینی کوژراون و زیاتر له دوو هه‌زار که‌سی تریش برینداربوون له ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژی ئه‌و هێرشـانه‌دا.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت نزیکه‌ی 400 که‌س ئه‌مڕۆ هه‌ینی له که‌رتی غه‌ززه ده‌ربچن، و هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌ززه زیادبکرێت له لایه‌ن هه‌زاران سه‌ربازی ئیسـرائیلیـیه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌شکری ئیسرائیلی که‌ناری ڕۆژئاوایان داخست بۆ 48 کاتژمێر. هاتوچۆیان له‌و هه‌رێمه داگیرکراوه‌ی فه‌ڵه‌ستینیه‌کان ڕاگرت .
هه‌روه‌ها ئیسرائیل به هه‌زاران هێزی ئاسایشی له ئاماده‌باشـیدا داناوه، پاش ئه‌وه‌ی حه‌ماس داوای له فه‌ڵه‌ستینیـیه‌کانی که‌ناری ڕۆژئاوا و ئۆرشه‌لیم کرد که ناڕه‌زایی ده‌ربڕن پاش نوێژی نیوه‌ڕۆ.
شایانی باسه حه‌ماس هه‌ڕه‌شی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی‌داوه پاش هێرشه ئاسمانیـیه‌کانی ئیسرائیل له ڕۆژی پـێنجشه‌مه که مه‌لا نزار ڕه‌یانی ڕێبه‌ری باڵای گروپی میلیتانی حه‌ماسی تیایدا کوژرا.