Accessibility links

چه‌ند گفتوگۆیه‌ک ده‌رباره‌ی کردنه‌وه‌ی که‌ناڵێـکی ته‌له‌فیزیۆن به‌ زمانی کوردی له‌ تورکیا

  • به‌شی ئه‌مریکا

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ که‌ناڵێـکی ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تی تورکیا به‌ ناوی TRT6 ده‌سـتی به‌ په‌خشـکردنی به‌رنامه‌کانی خۆی به‌ زمانی کوردی کرد.

که‌ناڵه‌که‌ له‌ پاڵ زمانی کوردی به‌ هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و فارسیش به‌رنامه‌ بڵاوده‌کاته‌وه‌. به‌رنامه‌کانیشی بریتی ده‌بن له‌ هه‌واڵه‌کان و گۆرانی و میوزیـک و وه‌رزش و به‌رنامه‌ی تایبه‌ت بۆ ژنان و منداڵان.

هه‌ندێ له‌ شـێـکه‌ره‌وان پـێـیان‌وایه‌ ئه‌مه‌ وه‌رچه‌رخانێـکی گه‌وره‌یه‌ بۆ تورکیا که‌ له‌ سـاڵانی نێوان 1983 تا 1991 قسه‌کردن تیایدا به‌ کوردی قه‌ده‌غه‌ بوو. هه‌ندێـکی دیکه‌ش ده‌ڵێن نه‌خێر ئه‌مه‌ به‌س نیـیه‌ چونکه‌ هێشــتا حکومه‌ت سـانسـۆری توندی له‌سه‌ر ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنه‌ تایبه‌ته‌ کوردیـیه‌کاندا داناوه‌، وه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی نراوه‌ له‌ ژێر فشـاری یه‌کێتی ئه‌وروپادا بووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوکارانمان گفتوگۆیان کردووه‌، خه‌ڵه‌فی زێباری له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان محه‌مه‌د سـانری له‌ ئسـته‌نبوڵ، جانی دیلان له‌گه‌ڵ پـرۆفیسـۆر حسێن ئۆکتاڤ له‌ زانکۆی هارڤه‌رد، ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان سه‌عید فه‌روج له‌ دیار به‌کر.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكان بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ.

XS
SM
MD
LG