سه‌رۆکی سیریلا‌نکا مه‌هیندا راجاپاکسا ده‌ڵێت بۆ یه‌که‌م جار له ماوه‌ی 10 سـاڵدا له‌شـکری وڵات ده‌سـتیان به‌سه‌ر شـاری کلینۆ چچی پایته‌ختی به‌وه‌ره‌کانی تامیلدا گرتووه.
به ماوه‌یه‌کی کورت دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه به‌رپـرسـانی پـۆلیس گوتیان هێرشـبه‌رێـکی خۆکوژ به سواری ماتۆرسـکیلێـک خۆی له نزیـک باره‌گای هێزی ئاسـمانی له ناوجه‌رگه‌ی کۆلۆمبۆی پایته‌خت ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا 2 سه‌ربازی هێزی ئاسـمانی کوژراون و به لای که‌م 30 که‌سیش برینداربوون.
له وته‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینیدا بۆ په‌یامنێران مه‌هیندا راجاپاکسای سه‌رۆکی سیریلا‌نکا گرتنی قه‌ڵای یاخیبووانی تامیل به سه‌رکه‌وتنێـکی بێ هاوتا ناودێرکرد.
کۆنتڕۆڵـکردنی شـاری کلینۆ چچی گورزێـکی گورجک‌بڕه بۆ سه‌رهه‌ڵـداوانی تامیل و 25 سـاڵه‌ی جه‌نگیـیان له پـێناو دامه‌زراندنی نیشـتیمانێـکی سه‌ربه‌خۆ بۆ که‌مه نه‌ته‌وایه‌تی تامیل. شـارۆچکه‌ی ناوبراو باره‌گای سـیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی چه‌کدارانی تامیل بوو.