هه‌فته‌یه‌که دیسـانه‌وه توندوتیژی نێوان ئیسرائیل و کۆمه‌ڵـی حه‌ماسی فه‌له‌سـتینی له غه‌ززه ده‌سـتیپـێـکردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی حه‌ماس ئاماده نه‌بوو درێژه به ئاگربه‌سـتی خۆی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا بدات. له‌و نێوه‌دا سه‌دان کوژران، هه‌زاران برینداربوون، ده‌یان باڵه‌خانه و خانووبه‌ره وێران بوون.
هاوکارمان خه‌ڵه‌فی زێباری به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخانکردووه و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
دکتۆر جه‌بار قادر، مامۆسـتا له زانکۆی کۆیه له کوردسـتانی عێراق و شـاره‌زای کاروباری سـیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
که‌مال سه‌یدۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ژێر مه‌ترسی نه‌مان بنکه له ئه‌ڵمانیا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 45:16 خوله‌که.