كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن میلیتانه‌كانی تاڵیبان بۆسه‌یان بۆ كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێـمێـك ناوه‌ته‌وه له پارێزگای هێلمه‌ندی باشوری وڵاته‌كه و 20 له پاسه‌وانه‌كانیان كوشـتووه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه كاربه‌ده‌سـتان ڕایانگه‌یاند كه‌وا مه‌لا عه‌بدولسه‌لامی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی موسـا قه‌ڵا و ئه‌ندامی پـێشـووی تاڵیبان له هێرشه‌كه به بێ زیان ڕزگاری بووه.
گوته‌بێژێـكی تاڵیبانیش گوتی له‌و هێرشه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا كه له ناوچه‌ی كاژاكی هه‌رێمی هێلمه‌ند كردوویانه 2 چه‌كداریان كوژراوه و 4 ی دیكه‌یان برینداربوون.
شـایانی باسه له زۆربه‌ی سـاڵی 2007 دا ناوچه‌ی موسـا قه‌ڵا له ژێر كۆنتڕۆڵی تاڵیباندا بووه، تا هێزه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئه‌فغانی له كرده‌وه‌یه‌كی ئاسایشی گه‌وره‌دا له‌وێ وه‌ده‌ریان‌ناون.