دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كه‌مین هه‌ڵـبژاردن له ماوه‌ی حه‌وت سـاڵدا حزبی كۆمكاری عه‌وامی و هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانانی سه‌ركه‌وتنێـكی مه‌زنیان له ده‌نگدانی په‌رله‌مانیدا به‌ده‌سـت‌هێنا وا ئێسـتا خانم شـێخ حه‌سینه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پـێشـووی به‌نگلادیش له هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی هاوكاری سه‌رجه‌م حزبه سـیاسیـیه‌كانی وڵاتدایه.
له میانه‌ی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی ڕۆژنامه‌وانیدا له ده‌می هه‌ڵـبژاردن له ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه خانم حه‌سینه ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی خالیده ضیای نه‌یاری له‌مێژی ده‌بێت ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵـبژاردنه‌كان په‌سه‌ند بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه ئازاد ڕه‌وابوون.
هاوكات خانم خالیده ضیا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵـبژاردنه‌كه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه و ده‌ڵێت به‌و جۆره ڕێـكخرابوو كه ئه‌نجامه‌كه‌ی به گوێره‌ی خواسـتی خۆیان‌بێت. ده‌شڵێت ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵـبژاردنه‌كان نه له لای حزبی نیشـتیمانی به‌نگلادیشی په‌سه‌نده و نه لای هاوڵاتیـیان. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئه‌و به‌ڵـگانه ده‌خاته ڕوو كه ئه‌و ده‌نگۆیانه ده‌سه‌لمێنن ده‌نگدانه‌كه فێڵ و ساخته‌كاری تیاداكرابوو.