حكومه‌تی به‌ریتانیا به‌ڵێنی به‌خشینی 10 ملیۆن دۆلاری وه‌ك كۆمه‌كی مرۆیی ته‌نگه‌تاوی بۆ كه‌رتی غه‌ززه داوه و هه‌روه‌ها زیانی گیانی ئاكامی هێرشی ئاسـمانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوچه فه‌له‌سـتینیـیه‌كان به كارێـكی نابه‌جێ له قه‌ڵه‌م‌ده‌دات.
له‌و باره‌یه‌وه دۆگلاس ئه‌لێـگزانده‌ر وه‌زیری كۆمه‌كی به‌ریتانی له ڕاگه‌یاندنێـكی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یدا گوتی به هه‌زاران كه‌س له غه‌ززه وا ده‌ناڵێنن و هه‌روه‌ها ڕه‌وشی مرۆیی له ناوچه‌كه‌دا كاتژمێر دوای كاتژمێر وا ڕوو له خراپـتر ده‌كات.
هاوكات به‌ڕێز ئه‌لێـگزانده‌ر له‌مه‌ڕ كه‌مبوونه‌وه‌ی پـێداویسـتی پـزیشـكی و خۆراكی هه‌ڵـگیراو پـچڕانی ئه‌لیكتریـك ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری خراپ ده‌كاته سه‌ر نه‌خۆشـخانه‌كان و هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزاریـیه سه‌ره‌كیـیه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه نیگه‌رانی خۆی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربڕی.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵـمه‌ته له‌شـكریـیه‌كه‌ی حكومه‌تی ئیسرائیلی ده‌ڵێت له پـێناو به‌رگری له خۆ كردنه له دژی موشـه‌كبارانی میلیشـیاكانی گروپی حه‌ماسی فه‌له‌سـتینی بۆ سه‌ر ئیسرائیل.