کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیل ده‌ڵێن ئه‌وان به نیازی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی میلیتانی فه‌له‌سـتینی حه‌ماس نین له کاتێـک هێرشه ئاسـمانیـیه‌کان له دژی حه‌ماس له که‌رتی غه‌ززه پێ له چواره‌م ڕۆژی ده‌نێت.
کاربه‌ده‌سـتان له که‌رتی غه‌ززه ده‌ڵێن به‌هۆی هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئیسرائیل 10 که‌س دوویان خوشـکن کوژراون. هێرشه ئاسـمانیـیه‌کان پـێنج بینای حکومه‌تی حه‌ماس و هه‌روه‌ها بینایه‌کی زانکۆی ئیسلامیـیان له‌ناوبردووه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک بنکه‌ی ئاسایش له‌گه‌ڵ ئه‌رد ته‌خت کراون.
کاربه‌ده‌سـتانی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن به‌هۆی هێرشه‌کانی ئیسرائیل له‌وه‌تای شه‌ممه‌وه تا ئێسـتا به که‌می 350 که‌س کوژراون که زۆربه‌یان میلیتانی حه‌ماسن. ڕێـکخراوێـکی یارمه‌تیده‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له غه‌ززه ڕایگه‌یاند 57 مه‌ده‌نی له ناو کوژراوه‌کانن.
هه‌فته‌ی ڕابردوو هێرشه‌که ده‌سـتیپـێـکرد وه‌ک کاردانه‌وه به هاویشـتنی موشه‌ک بۆ ناو باشوری ئیسرائیل له لایه‌ن حه‌ماس و به‌م جۆره ئاگربه‌سـتی شه‌ش مانگه‌ی نێوانیان شـکا.
سه‌ره‌ڕای هێرشه ئاسـمانیـیه‌کان له‌وه‌تای دووشه‌ممه میلیتانی فه‌له‌سـتینی حه‌ماس ده‌یان موشه‌ک و هاوه‌نیان له ئیسرائیل گرتووه و به که‌می چوار که‌س کوژراون.
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت سه‌رۆکی وڵات شه‌معون پـێرێزی ئاگادارکردۆته‌وه که هێرشه ئاسـمانیـیه‌کان وه‌ک گوتی یه‌که‌م به‌شن له چه‌ندین کرداری سه‌ربازی که له لایه‌ن کابینه‌ی ئاسایشی وڵات په‌سه‌ندکراوه. جێـگری وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل گوتوویه‌تی حکومه‌ت ئاماده‌یه بۆ کردارێـکی سه‌ربازی دورودرێژی چه‌ند هه‌فته خایاند.