جێگری سه‌رۆك وه‌زیری عێراق به‌رهه‌م سـاڵح هۆشـداری داوه دژ به هه‌ڵـگه‌ڕانه‌وه‌ی ناكۆكی له نێوان به‌شه جیاوازه‌كانی حكومه‌تدا بۆ ناكۆكی عه‌ره‌بی- كوردی.
سـاڵح له چاوپـێـكه‌وتنێـكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فرانس پـرێس وتی هه‌وڵدانی ترسـناك و گڵاو هه‌یه بۆ ئاڕاسته‌كردنی گرفته ڕامیاری و ئابووریـیه‌كان له به‌غدا بۆ ناكۆكی له نێوان كورد و عه‌ره‌ب. ئه‌و ئاماژه‌ی نه‌كردووه كێ له پشـتی ئه‌و هه‌وڵانه‌دایه.
سـاڵح كه كورده ئاماژه‌ی به جیاوازیـیه‌كان كردووه له چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردن و هه‌ڵـسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ ناوچه تێـكه‌ڵاویـیه نه‌ژادیـیه‌كاندا له كه‌ركوك. كۆنتڕۆڵكردنی شـاره‌كه به گه‌رمی له پـێشـبڕكێـدایه له كاتێـكدا له‌سه‌ر نه‌وتێـكی یه‌ده‌كی یه‌كجار زۆر دانیشـتووه.
سـاڵح هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به جیاوازیـیه‌كان له‌سه‌ر یاسای نیشـتیمانی نه‌وتی كردووه كه له ناو په‌رله‌ماندا دوا كه‌وتووه به‌هۆی ناكۆكیـیه‌كان سه‌باره‌ت به داهاتی هاوبه‌ش له نێوان شیعه و عه‌ره‌به سـونیـیه‌كان و كورد.