هێرشه به‌رفراوانه‌كانی ئیسرائیل دژی میلیتانه‌كانی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه ده‌كه‌وێته ڕۆژی سێهه‌میـیه‌وه و ژماره‌ی كوژراوه فه‌له‌سـتینیـیه‌كان به‌هۆی هێرشه ئاسـمانیـیه‌كان گه‌یشتنه 310 كه‌س.
ئامارێـكی ڕۆژی دووشه‌ممه كه له لایه‌ن ئاژانسێـكی كۆمه‌كی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بڵاوكرایه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات له ڕۆژی شه‌ممه‌وه به لایه‌نی كه‌م 51 مه‌ده‌نی له غه‌ززه كوژراون. گوته‌بێژی ئاژانسی كۆمه‌ك و دۆزینه‌وه‌ی كار بۆ په‌نابه‌رانی فه‌له‌سـتینی (UNRWA) گوتی ئه‌م ژماره‌یه له سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و زانیاریـیانه مه‌زه‌نده‌كراوه كه له سه‌رچاوه‌ی ته‌ندروسـتی و نه‌خۆشـخانه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه‌وه وه‌رگیراون.
كاربه‌ده‌سـتانی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن به لایه‌نی كه‌م 180 میلیتانی حه‌ماس كوژراون.
گه‌واهیده‌رانیش ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی ئیسرائیل وه‌زاره‌تی ناوخۆی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماسیان له شـاری غه‌ززه وێرانكردووه و هه‌روه‌ها به لایه‌نی كه‌م 5 جاریش له زانكۆی ئیسلامی له كه‌رتی غه‌ززه‌شیان داوه.
ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌م بۆردومانكردنانه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشـانه‌یه كه دیسـانه‌وه له غه‌ززه‌وه ده‌كرێنه سه‌ر خاكی ئیسرائیل.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش له‌شـكری ئیسرائیل ڕایگه‌یاند كه‌وا ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری غه‌ززه "ناوچه‌ی داخراوی له‌شـكرین"، ئه‌م ده‌سته واژه‌یه‌ش له ڕابردوودا كه گوتراوه به دوایدا هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كانی غه‌ززه كراون.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆكی شـاره‌وانی شـاری ئه‌شكه‌لۆنی باشوری ئیسرائیل گوتی له ئاكامی هێرشێـكی موشه‌كی كه له غه‌ززه‌وه بۆ سه‌ر شـاره‌كه‌ی كراوه یه‌ك ئیسرائیلی كوژراوه و 8 ی دیكه‌ش برینداربوون.