كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـك له ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندی شـاری فه‌لـلوجه 2 مه‌ده‌نی كوژران و 4 ی تریش برینداربوون.
له ڕۆژی شه‌ممه‌ش دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو له عێراق ته‌قینه‌وه و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی كه‌م 25 كه‌س كوژران و چه‌ندان كه‌سی تریش برینداربوون.
پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت یه‌كێـك له ته‌قینه‌وه‌كان له نزیـك وێزگه‌ی تاكسی و پاس له ناوچه‌ی كاظمیـیه‌ی زۆرینه شیعه‌نشینی به‌غدا ڕوویدا كه له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا به لایه‌نی كه‌م 22 كه‌س كوژران و زیاد له 50 كه‌سی تریش برینداربوون.
له ته‌قینه‌وه‌ی دووهه‌مدا پـۆلیس ده‌ڵێت سه‌ربازێـكی عێراقی و دوو ئه‌ندامی پاسه‌وانی خۆجێی كوژراون له كاتێـكدا هه‌وڵیان دابوو بۆمبێـك به قه‌د ئۆتۆمبیلێـكه‌وه پـوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه له شـارۆچكه‌ی موسه‌یه‌بی باشوری به‌غدا.
هه‌ر له ڕۆژی شه‌ممه ڕاپـۆرتێـك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تیایدا نیشـان ده‌دات له‌مسـاڵدا زیاد له 8 هه‌زار مه‌ده‌نی عێراقی كوژراون، ئه‌مه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ سـاڵی 2006 بۆ سـاڵی 2007 زۆر كه‌متربۆته‌وه. له‌و سـاڵه‌دا 48 هه‌زار مه‌ده‌نی له عێراق كوژرابوون.