ڕۆژی شه‌ممه زیاتر له 150 هه‌زار پاكسـتانی له باشوری پاكسـتان كۆبوونه‌وه بۆ یادی یه‌كه‌مین سـاڵیادی كوژرانی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی پاكسـتان بێنه‌زیر بۆتۆ.
ئه‌و ڕێبه‌ره‌ی كه خوێندنی له زانكۆی ئۆكسـفۆرد ته‌واوكردبوو سـاڵێـك له‌مه‌به‌ر به‌هۆی ته‌قه‌كردن و هێرشه‌به‌رێـكی خۆكوژ و بۆمب ته‌قاندنه‌وه‌یه‌ك له ده‌مێـكدا كه له هه‌ڵـمه‌تی هه‌ڵـبژاردنی ده‌رده‌چوو له شـاری ڕاوڵـپه‌ندی كوژرا.
پـشـتیوانانی ڕۆژی شه‌ممه كۆبوونه‌وه بۆ گێڕانی ڕێوڕه‌سـمێـك له‌سه‌ر گۆڕی بۆتۆ له نزیـك شـارۆچكه‌ی لاركانای هه‌رێمی سندی باشوری پاكسـتان.
هاوسه‌ری خاتوو بۆتۆ سه‌رۆك عاسف عه‌لی زه‌رداری گوتی سـته‌مكاران ڕه‌نگه توانیبێتیان ئه‌و بكوژن، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن ئامانجه‌كانی بۆ ڕێفۆرم و دیموكراسی له پاكسـتان له‌ناوبه‌رن.
سـكرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی مون ڕۆژی هه‌ینی گوتی هیواداره كۆمسـیۆنێـكی سه‌ربه‌خۆ بۆ لێـكۆڵینه‌وه‌ی كوژرانی خاتوو بۆتۆ ده‌ستبه‌جێ دابمه‌زرێت. حكومه‌تی پاكسـتان 27 ی مانگی دوازده‌ی به پـشـوودانی ڕه‌سمی داناوه بۆ ڕێـزگرتن له یه‌كه‌م ژن كه له وڵاتێـكی ئیسلامی‌دا بـبێت به ڕێبه‌ر.