Accessibility links

ڕووداوه‌ گرنگه‌کانی سـاڵی 2008 ی عێراق و به‌ تایبه‌تی کوردستان

  • موعته‌به‌ر که‌ریم

به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌له‌و واشـنتن ده‌رفه‌تێـکه‌ بۆ ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی ورد له‌ ڕووداوه‌ گرنگه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردسـتان له‌ 2008 ، له‌ ناویان ڕووداوه‌کانی وه‌کو ناچارکرانی سه‌رۆکی په‌رله‌مان مه‌حمود ئه‌لمه‌شـهه‌دانی بۆ ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی له‌به‌ر ڕه‌فتاری ناشرین و سـووکایه‌تیـکردنی به‌ هاوڕێـیانی په‌رله‌مانتاری، که‌وش تێـگرتنی ڕۆژنامه‌وانی عێراقی مونته‌ظه‌ر ئه‌لزه‌یدی له‌ سه‌رۆکی ئه‌مریکا له‌ کاتی کۆنفرانسی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌ به‌غدا به‌م دوایـیانه‌، مۆرکرانی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی ئاسایش نێوان ئه‌مریکا و عێراق، به‌رده‌وامی توندوتیژی له‌ دژی که‌مایه‌تیـیه‌کانی ئاینی به‌ تایبه‌تی مه‌سـیحیـیه‌کان له‌ سـاڵی 2008 ، په‌سه‌ندکرانی یاسای هه‌ڵـبژاردنی پارێزگاکانی عێراقی و دواخسـتنی جێبه‌جێـکردنی ماده‌ی 140 ی ده‌سـتوری عێراق له‌سه‌ر ناوچه‌ کێشه‌ له‌سه‌ره‌کان به‌ تایبه‌تی که‌رکوک، هه‌وڵی سه‌رۆک وه‌زیر مالیکی بۆ پـێـکهێنانی ئه‌نجومه‌نه‌کانی ئیسـناد که‌ کورده‌کان دژایه‌تی ده‌که‌ن، وه‌ له‌ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقیش تێـپه‌ڕکرانی دوو یاسـای مشـتومڕ له‌سه‌ر یاسـای کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری و یاسای باری که‌سێتی.

بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م ڕووداوانه‌ و ڕووداوی دیکه‌ی گرنگی عێراق هاوکارانمان موعته‌به‌ر شـیروانی و حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌یان کردووه‌:
به‌ختیار سه‌عید، ڕۆژنامه‌وان له‌ هه‌ولێر.
خدر دوملی، ڕۆژنامه‌وان له‌ دهۆک.
سه‌ردار محه‌مه‌د، جێـگری سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌که‌ی 47:41 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG