Accessibility links

نه‌بوونی ئۆپـۆزیسۆنی کارا له‌ هه‌رێمی کوردسـتاندا


له‌ ئه‌ڵقه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رنامه‌ی پانۆرامادا سه‌نگی ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر دیارده‌ی نه‌بوونی ئۆپـۆزیسیۆنێـکی کارا له‌ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراقدا.

له‌ سـاڵی 1991 به‌ دواوه‌ کورده‌کان له‌ عێراق فه‌رمانڕه‌وای به‌شـێـک له‌ هه‌رێمی کوردسـتان بوون و ڕه‌وشی سـیاسی ئه‌و هه‌رێمه‌ به‌ گه‌لێ باری جیاجیای سـیاسیدا ڕه‌تبووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو بارانه‌یشدا به‌ شه‌ڕی ناوخۆشه‌وه‌ که‌ له‌ ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ڕووی دا له‌ هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق لایه‌نێـک هه‌م له‌ ناو په‌رله‌مانه‌ دابه‌شـبووه‌که‌ و هه‌میش له‌ ناو په‌رله‌مانه‌ یه‌کگرتووه‌که‌شـدا نه‌بووه‌ ئۆپـۆزیسـیۆن.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا زۆر جاران گوێمان له‌ گله‌وگازنده‌ی نه‌ک هه‌ر زۆر به‌ڵـکو توندیش ده‌بێت به‌رامبه‌ر ته‌واوی ڕه‌وشه‌که‌ و پـلانه‌کان و ئه‌و سـتراتیژیه‌تانه‌ی به‌کاریش ده‌هێنرێن له‌ هه‌رێمه‌که‌دا.

ئینجا پـرسـیاری به‌رنامه‌ی پانۆراما ئه‌وه‌یه‌ له‌ ده‌مێـکدا سه‌رهه‌ڵـدانی ته‌واوی مه‌سه‌له‌کان په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ڕه‌هه‌نده‌کانی هزری کۆمه‌ڵـگا، ئینجا ئایا ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی له‌ هه‌رێمی کوردسـتاندا هه‌یه‌ بۆچی نه‌بۆته‌ مایه‌ی دروسـتبوونی ئۆپـۆزیسـیۆن که‌ خاوه‌نی ده‌نگ و ڕه‌نگی جودای خۆی بێت.

بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی پانۆراما میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ کردووه‌:
قادر عه‌زیز، سـکرتێری حزبی زه‌حمه‌تکێشـانی کوردسـتان.
عه‌دنان عوسـمان، سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌.
ئه‌حمه‌د میره‌، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری لیڤین.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 16:22 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG